"هەندێکیان تەمەنیان شەش هەزار ساڵ پێش زایینە"

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر ئەنجامی پشکنینی شوێنەواریی دەخاتەڕوو

رێباز یونس – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر ئەنجامی پشکنینی شوێنەواریی لە سنووری پارێزگاکە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی میلانۆی ئیتاڵیا خستەڕوو و بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، کەلوپەلی شوێنەواری زۆر دۆزراونەتەوە.

نادر بابەکر، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمساڵ کەلوپەلی شوێنەواریمان زۆر دۆزیوەتەوە و هەندێک کەلوپەل هەیە تەمەنی چوار هەزار ساڵ پێش زایینە، گۆزەیەکمان هەیە تەمەنی شەش هەزار ساڵ پێش زایینە.”

نادر بابەکر وتیشی: پێشتر سەرجەم شوێنەوارەکانمان تۆمار کردووە و کەم شوێن ماون تۆمار نە کرابن، بەهۆی نەبوونی داتا بۆ ساڵانی داهاتوو ئەوانیش تۆمار دەکرێن.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا