بازاڕی سلێمانی. وێنە :964
نیوەیان رۆشتوون
گەشتوگوزاری سلێمانی: گەشتیارەکانمان گلەییان کرد
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بۆ سەری ساڵ نزیکەی 55 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کرد، بەڵام نیوە زیاتری ئەو رێژەیە شەوی رابردوو سلێمانیان بۆ شارەکانی دیکە بەجێهێشتووە.
گەشتوگوزار بەمەی زانیوە و هۆکارەکەی بۆ نەبوونی مەراسیمی تایبەت دەگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1.1.2024، ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ی وت، بە تەنیا بۆ سەری ساڵ نزیکەی 55 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کرد، بەڵام بەهۆی ئەنجامنەدانی مەراسیمی تایبەت بە سەری ساڵ، نیوە زیاتری ئەو گەشتیارانە سلێمانیان بەجهێشت.
بە وتەی وتەبێژەکەی گەشتوگوزار بێت، گەشتیارەکان سلێمانیان بەرەو شارەکانی دیکەی کوردستان، پێش چوونە ناو ساڵی نوێ جێهێشتووە، ئەوەشی وت، نیوە زیاتری هۆتێلەکانی سلێمانی چۆڵ و بێ گەشتیار بوون، لە شەوی سەری ساڵدا، زۆرێک لە گەشتیاران گلەیی نەبوونی چالاکییان کرد.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا