دیمهنى یهكێك له ناوچه گهشتیارییهكانى ههرێمى كوردستان... وێنه: دهستهى گهشتوگوزار
ژمارە تەلەفۆنی پێویست وەرگرە
بۆ پشووی سەری ساڵ 460 هۆتێل لە پێشوازی گەشتیاراندا دەبن
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێت، پێشبینی دەکەن بۆ پشووی سەری ساڵ 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێم بکات و تەواوی ئامادەکاریەکانیش کراون.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی وت، ئەمڕۆ دووشەممە 25.12.2023 تاوەکو رۆژى 1.1.2024، پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200هەزار گەشتیار دەکەن.
وتیشى ” 460 هۆتێل و مۆتێل له پێشوازى گهشتیاراندا دهبن”.
ئاماژهى بهوەش كرد، زنجیرەیەک کۆبۆنەوەیان لەگەڵ رێستۆرانتەکان، هۆتێل و مۆتێل و سەرجەم شوێنە گەشتیارەکان ئەنجامداوە، بە هەمووشێوەیەک پێویستە سەرنجی زۆرترین گەشتیار بۆ لای خۆیان رابکێشن، بۆ شەوی سەری ساڵ.
باسی ئهوهشى كردووه، چەندین ئاهەنگی تایبەت و جیاواز بهڕێوهدهچن، کە سەرجەمیان لهلایهن کەرتی تایبەتهوه رێکخراون.
دەستەی گەشتوگوزار بۆ رۆژانی پشووی سەری ساڵ هێڵی گەرمی خستۆتە خزمەت گەشتیاران بەمشێوەیە:
هەولێر: 07508380598
سلێمانی: 077225120235
دهۆک : 07503536478
هەڵەبجە: 07508597747
سۆران: 07506166303
گەرمیان: 07705513334
زاخۆ : 07504175179
راپەڕین: 07700608107
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن