هەشت کەس تێوەگلاون
“كه‌ر” سه‌ربڕاوه و خه‌ڵك گۆشته‌كه‌یان خواردووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له شارێكی ناوه‌ڕاستی عێراق ئاژه‌ڵی گوێدرێژ “كه‌ر” دزراوه، دواتر سه‌ربڕاوه و گۆشته‌كه‌ی به چێشتخانه‌یه‌ك فرۆشراوه و كراوه به خواردنی خه‌ڵك.
پێشتر ده‌نگۆیه‌ك له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته بڵاوكرابووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل له ناوه‌ڕاستی عێراق روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دۆسیەی دزینی کەر بڵاوكرده‌وه.
پۆلیسی بابل ده‌ڵێن، “پێویستە دۆسیەی دزینی کەرەکان روونبکەنەوە کە پێشتر ئاشکرا بوو، تێیدل یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی بەوەدا ناوە کە ئەو کەرانەیان سه‌ربڕیوه و فرۆشتوویانە بە چێشتخانەیەک لە ناوەندی شاری حیلله”.
ئاماژە بەوەش دەکه‌ن، “دوای لێکۆڵینەوەی قووڵ دەرکەوتووە کە هەشت کەس بەشداربوون لەم دۆسیەیەدا، کە سێ کەسیان دەستگیرکراون، پۆلیس به دوای پێنج کەسه‌كه‌ی دیكه‌شدا ده‌گه‌ڕێن”.
” بە پێی دانپێدانانی تۆمەتباران، کەریان لە گوند و ناوچەکانی ناحیەی سەدده دزیوه، دواتر سەریانبڕیون و فرۆشتوویانه به چێشتخانەی (ئەلمشوار) کە دەکەوێتە چوارڕێیانی سه‌وره لە سەنتەری شارەکە”، ئه‌مه له راگه‌یاندنه‌كه‌ی پۆلیسی بابلدا هاتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژە به‌وه ده‌كه‌ن، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دا لیژنەیەک لە بەشی کۆنتڕۆڵی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتیی تاوانی رێکخراو، بەشی ڤێتێرنەری، بەشی ژینگە و فەرماندەیی پۆلیسی بابل پێکبهێنرێت، نموونەی گۆشتی چێشتخانه‌كه‌ش بە مەبەستی پشکنین وەرگیراوه و هێشتا ئه‌نجامی كۆتایی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
فەرماندەیی پۆلیسی بابل ده‌ڵێن، کار دەکه‌ن بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لە پێشهاتەکان کاتێک لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.