"پشوویان نییە"

گومرگی باشماخ: سبەی جوڵەی بازرگانی ناوەستێت

964+

ئەحمەد مستەفا

گومرگی باشماخ سبەی دووشەممە 1.1.2024، کارەکانی ناوەستێنێت و جوڵەی بازرگانی و گەشتیاریی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئێران لەو دەروازەیەوە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31.12.2023، شاخەوان ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە 964ی وت، بۆ سبەی دووشەممە، ئیشکگریان داناوە، هەرچەندە دەستپێکی جەردی ساڵانە و یەکەم رۆژی ساڵی نوێیەی زاینییە، بەڵام جوڵەی بازرگانی هاوتای گەشتیاریی ناوەستێ و بەردەوام دەبێت.

دەروازەکە 24 کاتژمێریش بەرووی هاتوچۆی گەشتیاریی و بازرگانی کراوەتەوە، بەوتەی شاخەوان ئەبوبەکر بێت، هەر خێزانێک بە ئۆتۆمبێل بچنە وڵاتی ئێران، بڕی 25 هەزار دینار دەدەن بە گومرگی هەرێمی کوردستان و لە دیوی کۆماری ئێرانەوە بڕی 250 دۆلار یان 300 دۆلاریان لێ وەردەگیرێت.

بەوتەی بەرێوبەری گومرگی باشماخ بێت، مەرجە ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەچنە دەروازەکەیان بە مەبەستی چوون بۆ کۆماری ئێران، ساڵنامە و ئەوەلیاتی ئۆتۆمبیلەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت و بەناوی خۆیەوە بێت.

دوو بنکەی کەشناسی لە باشماخ و سەیرانبەن دەکرێنەوە

دوو بنکەی کەشناسی لە باشماخ و سەیرانبەن دەکرێنەوە