منداڵێکی نۆ ساڵانی هەیە

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە کوژرا

964+

پێشەوا محەمەد

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا و رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، “بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بەرکەوتووە”.

رێکخراوەکە، کە چاودیریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئەمڕۆ شەممە 30.12.2023 بڵاوی کردووەتەوە، ئەو کۆڵبەرە ناوی ئەحمەد سادقییە و تەمەنی 32 ساڵ بووە و باوکی منداڵێکی نۆ ساڵانە.

پێشتر رێکخراوی هەنگاو رایگەیاندبوو، لە سەرەتای ساڵی 2023 تا ئێستا لانیکەم 311 کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار بوون، کە زۆرینەی رەهایان بە تەقەی هێزەکانی فەوجە سنوورییەکان پێکراون.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تۆمارکردنی ئەو ئامارە لەماوەی دەیەی رابردوودا بێ وێنە بووە و بۆ یەکەمجارە ژمارەی کوژران و بریندارەکانی کۆڵبەران، لە ماوەی یەک ساڵدا 300 حاڵەتی تێپەڕاندووە، بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسود.

کۆڵبەری کارێکی تاقتپڕوکێنە و دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی بژێویی ژیانیان پەنای بۆ دەبەن.

پاسەوانی سنور کۆڵبەرێکی بریندارکرد

پاسەوانی سنور کۆڵبەرێکی بریندارکرد