یەک تۆن و نیو حەبی هۆشبەر

تۆمه‌تبارێک و زیاتر له‌ 200 كیلۆ حه‌بی هۆشبه‌ر كه‌وتنه‌ ده‌ست ئاسایش

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگه‌یاند، له‌ دوو چالاكیدا تۆمه‌تبارێكی بازرگانیكردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ریان گرتووه‌ و زیاتر له‌ 200 كیلۆ حه‌بی هۆشبه‌ری کەپتاگۆنیشیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه‌، به‌ گشتیش ئه‌مساڵ یه‌ك تۆن و نیو له‌و حه‌به‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، تۆمەتبارێکی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا، هاوکات بڕی زیاتر لە 136 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن دەستیبەسەردا گیرا .
سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، چالاكییه‌كه‌یان له‌ شه‌وی رابردوو 29 له‌سه‌ر 30.12.2023 ئه‌نجامداوه‌، دوای ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی نەینەوا و یەکگرتنەوەی زانیارییەکان و پشتڕاستکردنەوەی.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند، لە چالاکییەکی دیکەدا بڕی 76 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن دەستیبەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ده‌ڵێن: “لە بەیاننامەی پێشووترمان لە رێکەوتی 25.12.2023 ئاماژەمان بەوەدابوو کە بەهۆی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماده‌ی هۆشبه‌ر لە شاری هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و دوای لێکۆڵینەوە و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا بڕی 100کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لە پارێزگای زیقار دەستیبەسەردا بگیرێت، لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵ هەمان تۆمەتبار توانراوە بڕی 76 كیلۆگرامی دیكه‌ش لە هەمان مادە دەستی بەسەردا بگیرێت و کە کۆی گشتی ماددە دەستبەسەرداگیراوەکە بووه‌ 176 کیلۆگرام.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەم ساڵدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانه‌وه‌ چەندین بڕی دیكه‌ لەم جۆرە حەبە مەترسیدارە کە نزیکەی یەک تۆن و نیو دەبێت (کە بە دەنک زیاتر لە 10 ملیۆن ده‌نكه‌ حەب دەکات)، توانراوە دەستیبەسەردا بگیرێت لەگەڵ ژمارەیەک بازرگانی ناوخۆیی و دەرەکی.

ئەمساڵ نزیکەی 15 هەزار بازرگانى مادەی هۆشبەر دەستگیر کر...

ئەمساڵ نزیکەی 15 هەزار بازرگانى مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون