عەبدول لەتیف ئەحمەد، مامۆستاى زانکۆ و رێبەرى سەلەفییەکانى کوردستان
بەپێى یاسا مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا لەسەر کەیسى عەبدول لەتیف سەلەفى روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ، روونکردنەوەیەکى لەبارەى کەیسى عەبدول لەتیف ئەحمەد بڵاوکردەوە دەڵێت: رێکارە یاساییەکان لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتى یاسایی و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەت دەستی پێکرد و ئەم دۆسییە لە چوارچێوەی یاساو رێنماییە بەرکارەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە،”ئەمرۆ یەکشەممە 28.6.2026، لەکاتی دەوامی فەرمی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی د. عەبدول لەتیف ئەحمەد، گەیشتە وەزارەت کە پێشتر لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە بە ئامادەبونی نوێنەری داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە ئەنجام درابوو”.
دەشڵێت: لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێکارە یاساییەکان لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتى یاسایی و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەت دەستی پێکرد و ئەم دۆسییە لە چوارچێوەی یاساو رێنماییە بەرکارەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.