هەواڵی زیاتر
لە سۆران ئاهەنگی سەری ساڵ نییە و غازیش لە قەڵادزێ گران نەبووە
964+
ژووری هەواڵ
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران بڕیارى داوه ئه‌مساڵ به فه‌رمى بۆ سه‌رى ساڵ هیچ ئاهه‌نگ و بۆنه‌یه‌ك سازنه‌كات و بە هاوخه‌مییەوە بۆ رووداوى ئاگرکەوتنه‌وه‌كه‌ى رۆژى 8.12.2023 بمێنێته‌وه کە تییدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆرانیش، به 964ـى راگه‌یاند، به فه‌رمى هیچ ئاهه‌نگ و بۆنه‌یه‌ك له سۆران ناكرێت، به‌ڵام شوێنه گه‌شتیاریه‌كانیان ئازاد كردوون له‌وه‌ى ئاهه‌نگ بكه‌ن یان نا.
پێشتریش رامی نوری قایمقامی عه‌نكاوه له لێدوانێكی رایگەیاندبوو، هیچ ئاهه‌نگێكی گشتی و فه‌رمی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵەوە ئه‌نجام نادرێت، ئه‌مه‌ش وەک رێزگرتن له گیانی قوربانیانی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی سۆران و حه‌مدانیه .
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، رۆژانه له‌هه‌ولێر لانیكه‌م 33 كه‌س به‌هۆى لێدانى زه‌برى ده‌ره‌كییه‌وه نێردراون بۆ نه‌خۆشخانه و 12 رووداوى هاتوچۆش له‌یه‌ك رۆژدا رووده‌ده‌ن.
به گوێره‌ى ئه‌و ئاماره‌ى كه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر بڵاوى کردووەتەوە، لە چوار رۆژى رابردودا، 135 كه‌س به‌هۆى زه‌برى ده‌ره‌كییه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته نەخۆشخانەکە کە بۆ هەر رۆژێک 12 حاڵەتیان بەهۆى روداوى هاتوچۆوە بووە و 33 حاڵەتیش بە زەبرى دەرەکى بریندار بوون.
دواى ئەوەى لە سنووری قەڵادزێ وابڵاوکرایەوە نرخى غازى ماڵان بەرز بووەتەوە و بریکارەکانى دابەشکردنى غاز یارى بە نرخەکەیەوە دەکەن.
964 بەدواداچونى بۆ بابەتەکە کرد و بەکر باییز قایمقامى قەڵادزێ لەسەر بابەتەکە بە 964ى وت، “ئەوە راست نییە دەڵێن نرخى غاز گران بووە، یەک دینار گران نەبووە، هەر کەس بەڵگەى لایە با بێت پێمان بڵێت، ئەگەر بریکارێک لە دەرەوەى ئەو نرخە غاز بفرۆشێت، کە بۆى دیاریکراوە، بە توندترین شێوە سزاى دەدەین و بریکارنامەکەشى لێوەردەگرینەوە”.