بەرگری شارستانی: "هەڵدێران بوو تاوان نەبوو"
وردەکاری رووداوی هەڵدێرانی پێشمەرگەیەک لە شاخێکی دەرگەڵە
ئاکام غەفور – سۆران
بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران وردەکاری رووداوی ئەو هەڵدێرانە بۆ 964 باسدەکات کە بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ دەکشەممە بوو، پێشمەرگەیەک لە چیاى رۆڵە لە سنوورى گوندى دەرگەڵەى ئیدارەى سۆران لە شاخ هەڵدێرا.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964 ی وت، پێشمەرگەکە لەکاتی ئەرکی فەرمیدابوو و رووداوەکە هەڵدێران بوو و هیچ حاڵەتێکی تاوان نەبوو.
وتیشی “نزیکەی سێ کاتژمێرمان پێچوو تاوەکو تەرمەکەمان لە شاخ دۆزیوەتەوە و هێنامانە خوارەوە”.
پێشتر رەوەند هاودیانى وتەبێژى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وتبوو، بەپێى قسەى هاوڕێکانی، ئەو پێشمەرگەیە مێشهەنگى دۆزیوەتەوە و چووە بۆ هێنانەوەیان، بەڵام هەڵدێراوە و گیانى لەدەستداوە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن