لە ناو 200 بەشداربوودا
کچێکی شەنگالی بووبە هاوەڵی دووەمی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
964+
توانا نەقی
کچێکی شەنگالی لەناو 200 بەشداربووی وڵاتی جیاوازدا بووبە هاوەڵی دووەمی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر لە 200 گەنجی وڵاتانی جۆربەجۆری عەرەبی بەشداری پاڵەوانێتییەکەیان کرد کە 40 گەنجی عێراقی بوون، هەروەها 20 گەنجی وڵاتانی جۆربەجۆری عەرەبی گەیشتنە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێەکە.
شاجوانی ئێزیدی هانی شابە لە قەزای شنگال نازناوی هاوەڵی دووەمی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدەستهێنا لە میانی پێشبڕکێیەکدا کە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە بەغدا بەڕێوەچوو.
هانی شابە هاوەڵی دووەمی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە 964ـی وت، “زۆر دڵخۆشم دوای هەوڵدانێکی زۆر ئەم سەرکەوتنەم بەدەستهێنا، سەرەڕای ئاڵەنگاری و رەخنەکانی کۆمەڵگا”.
وتیشی، لە رێگەی ئەو نازناوەی بەدەستم هێناوە هەوڵدەدەم هاوکاری منداڵانی بێسەرپەرشت و قوربانیانی شەڕ داعش و بەتایبەت رزگاربووانی ئێزدی و ئەوانەی بوونەتە قوربانی بدەم.
لە پێشبڕکێکەدا مەروە عەبادی خەڵکی بەغدا نازناوی شاجوانی یەکەم و غەسەق ئەمجەد هەر لە بەغداوە هاوەڵی یەکەمی شاجوان و هانی شابە کە کچێکی ئێزدی خەڵکی شەنگالە پلەی هاوەڵی دووەمی شاجوانی بەدەستهێنا.