ناوی کەوڵۆسە

تانکی ئاو بۆ گوندێک دروستکرا کە پلانی بەنداوی هەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

پرۆژەی دروستکردنی تانکی کۆنکرێتی ئاو بۆ گوندی کەوڵۆس لە قەزای سیدسادق دروستکرا کە 35 ماڵ سوودی لێ دەبینن، ئەوە لەکاتێکدایە سنوری گوندەکە پلانی بۆ دانراوە بکرێتە بەنداو.

بە گوژمەی زیاتر لە 48 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان تانکی کۆنکرێتییەکە دروستکرا، ئەوەش بە گوێرەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بۆ 964.

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 7.11.2023، پێشتر رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە 964ی وتبوو، لە گوندی کەوڵۆس پلانیان وایە بەنداوێک دروستبکەن، بەجۆرێک بەنداوە زۆر گرنگە بۆ ناوچەکە، و دەرخستەشی بۆ کراوە، هەرکات رێکارەکان تەواو ببن راستەوخۆ دەستبەکاردەبن.

بەپێی رەشنووسی پلانی دروستکردنی بەنداوەکە، توانای کۆگاکردنی 80 ملیۆن مەترسێجا ئاوی دەبێت، دەکەوێتە نێوان ژمارەیەک شاخەوە لە ناوچەی کەوڵۆس لە نزیک قەزای سەیدسادق، کە ساڵانە لە وەرزی دابارین هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

بەهۆی بارانی ئەم دوو رۆژە حاڵی بەنداوەکان چۆنە؟

بەهۆی بارانی ئەم دوو رۆژە حاڵی بەنداوەکان چۆنە؟