"هاوتای پشووی ئێمە نییە"

خوێندکارە کوردەکانی تورکیا نیگەرانن لەماوەی پشووەکەیان

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەو خوێندکارە کوردانەی لە تورکیا دەخوێنن، نیگەرانن لەو وادەیەی وەزارەتی خوێندنی باڵا وەک پشووی سەری ساڵ بۆ خوێندکارانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دیاریکردوون.

دەڵێن، پشووەکەی وەزارەت هاوتای پشووی ئێمە نییە لە تورکیا.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، لە رۆژی (25.12.2023) بۆ (2.1.2024) وەک پشووی خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دیاریکرد، لە پاش ئەوە ماوە دیاریکراوە بە نەهاتنەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا: خوێندکارانی دەرەوە دەتوانن بگە...

وەزارەتی خوێندنی باڵا: خوێندکارانی دەرەوە دەتوانن بگەڕێنەوە و بە پچڕان هەژمار ناکرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.12.2023، وریا عومەر، خوێندکارانی قۆناغی چواری ئەندازیاری شارستانییە لە تورکیا بە 964ی وت، سەڕەڕای ئەوەی کاتی راگەیاندراوەکە گونجاو نەبوو، ئەم کات و ماوەیەی خوێندنی باڵا بۆ ئێمەی دیاریکردووە لەگەڵ بەرژەوەندی و کاتی دەوامی ئێمە ناگونجێت، چونکە پشووەکانی ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان جیاوازی هەیە.

ئەو وتی، بەناوی خوێندکارەکانەوە لە بڵاوکراوەیەکدا داوامان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە، پێداچوونە بەو رێنماییە بکات کە خوێندکاری ماستەر ناچار دەکات نۆ مانگ و خوێندکارانی دکتۆرا 24 مانگ لە دەرەوە بمێنێتەوە، بەبێ رەچاوکردنی هیچ بارودۆخێک.

بەوتەی ئەو خوێندکارە بێت، داواشیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە، رێگا بە خوێندکاران بدات لەو ماوەیەی کە خوێندنی باڵا وەکو پشوو لە نێوان هەردوو سمستەرەکان بۆ خوێندکارانی دیاری کردووە، کە زیاترە لە مانگێک (15.1.2023 تاوەکو 15.2.2023)، رێگایان پێبدرێت بگەڕێنەوە.