دیمه‌نى یه‌كێك له‌و پردانه‌ى له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه له قه‌ڵادزێ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى قه‌ڵادزێ
له قه‌ڵادزێ
خێرخوازان پرده‌كان نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه و شاره‌وانیش ده‌ستخۆشیان لێده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند پردێكى ناو شارى قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن كه‌سانى خێرحوازه‌وه كار بۆ ژه‌نكرده‌وه‌یان بۆ كراوه، شاره‌وانى له دووره‌وه پێ ئاگاداره‌و ده‌ڵێت “ده‌شتخۆشیان لێده‌كه‌ین”.
پرده‌كان بریتین له پردى حاجی ئه‌مین له نێوان گەڕەکی شەهیدان و خانەقا و پرده‌كانى گه‌ڕه‌كى هه‌نارۆك و راپه‌ڕین و كه‌وتوونه‌ته ناو سه‌نته‌رى قه‌ڵادزێ.
ئارام محه‌مه‌د سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌ڵادزێ، به 964ـى وت، له دووره‌وه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و پردانه ئاگادارن و وتیشی “ئه‌وانه پردی لاوه‌كین و پڕۆژه‌یه‌ك نین كه بودجه‌یه‌كى گه‌وره‌یان پێویست بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م پردانه‌ى نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر نۆژه‌نیش نه‌كرابانه‌وه ئه‌وا خه‌ڵكی بۆ هاتوچۆكردن په‌كییان نه‌ده‌كه‌وت، چونكه ده‌ڵێت پردی دیكه‌ى سه‌ره‌كى هه‌ن و زۆربه‌ى خه‌ڵك به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌په‌ڕێته‌وه”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى به‌پێویستى زانى سوپاسى ئه‌م خێرخوازانه بكات كه ئه‌و كارانه له‌سنووره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له رابردووش‌دا چه‌ند جارێك خێرخوازان له سنوورى پشده‌ر و رانیه هاوكار بوونه له ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كانى حكومه‌ت و چه‌ندین پڕۆژه‌شیان جێبه‌جێ كردوون.