وادهی ناونووسینی حاجیانی ساڵی داهاتوو درێژكرایهوه - وێنە؛ ئەرشیف
تا دووشەممەی داهاتوو
وادهی ناونووسینی حاجیانی ساڵی داهاتوو درێژكرایهوه
شۆڕش قادری
وادهی ناونووسینی حاجیانی ساڵی داهاتوو تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو درێژكرایهوه.
بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، له پێناو بهرژهوهندی گشتی و كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان به تایبهت ئهوانهی تاوهكوو ئێستا نهیانتوانیوه پێناسهی دیجیتاڵی دهربهێنن یان پاسپۆرتەكانیان تازە بكهنهوه، وادهی ناونووسینی حاجیان تا کاتژمێر 12ـی شەوی رۆژی دووشهممه 10.8.2026 درێژکراوەتەوە.
ئەو بڕیارە لهسهر راسپاردهی د. پشتیوان سادق وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان دەرکراوە.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ئاشکرای کردبوو، تا ئێستا زیاتر لە 70 هەزار کەس لە هەموو ناوچەکانی کوردستان خۆیان بۆ حەجی ساڵی 2027 ناونووس کردووە.