ئەمساڵ کەمی کردووە

987  هەزار هاوڵاتی عێراقی گەشتی تورکیایان کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی ئەمساڵدا 987 هەزار هاوڵاتی عێراقی گەشتی تورکیایان کردووە و بە پێی داتاکانی وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا لە چاو ساڵی رابردوودا 13% کەمیکردووە.

بە پێی ئامارەکان، عێراق ریزبەندیی یەکەمی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە لە گەشتکردن بۆ تورکیا.

ساڵی رابردوو زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار گەشتیاری عێراقی چووبوونە ئەو وڵاتە.

فاروق قەرەداغی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاسمان بۆ خانووبەرە و گەشتوگوزار لە تورکیا بە 964ـی راگەیاند، ئەو کەمکردنە ئاساییە و ساڵانە بە پێی هەلومەرج و بارودۆخەکان ژمارەی گەشتیاری عێراقی بۆ تورکیا زیاد دەکات یان کەم دەکات.

گەشتوگوزاری سعودیە بۆ تورکیا لە پلەی دووەمدایە لە دوای عێراقییەکان، هاوکات ژمارەی گەشتیارانی عەرەب گەیشتووەتە 4 ملیۆن، کە دەکاتە 9%ـی کۆی ئەو گەشتیارانەی لەو ماوەیەدا سەردانی تورکیایان کردووە.

هاوکات بە پێی زانیارییەکانی دەستەی ئاماری تورکیا، کڕیارانی عێراقی بۆ موڵکی ترکیا دابەزیوە و لە ریزبەندیی سێیەمەوە هاتووەتە ریزی حەوتەم.

“تورکیا ئێستا بڕیاری نوێی هەیە و تەنیا بە کڕینی زەوی رەگەزنامە نادات بە بیانییەکان، بەڵکو دەبێت بیکەن بە خانوو و ئەوەش وایکردووە عێراقییەکان موڵکی کەمتر بکڕن لە تورکیا”، فاروق قەرەداغی وای وت.

جێبەجێکردنی رێککەوتنێکی نێوان عێراق و تورکیا نرخی دۆل...

جێبەجێکردنی رێککەوتنێکی نێوان عێراق و تورکیا نرخی دۆلار دادەبەزێنێت