گربوونەوەی جوتیارانی مەخمور.وێنە964 ئەرشیف
جوتیاران داوای زەوییەکانیان دەکەنەوە
کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی لە بارەی سکاڵای جوتیارانی کورد دواخرا
964+
ژووری هەواڵ
بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی جوتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکوک کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە نەکرا و دواخرا بۆ 21ـی کانوونی دووەمی 2024.
بە گوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری رژێمی پێشوو لەبارەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک یەکێک بوو لەو بابەتانەی کە بڕیاربوو گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
964 زانیویەتی کە دادگای فیدراڵی عێراق داوای ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کردووە و بڕیارە لە 21ـی کانونی دووەمی 2024 ئەویش ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت.
سکاڵاکە لەلایەن جوتیارانی کورد و تورکمانی تۆپزاوا لە کەرکوک تۆمارکراوە و داوای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی بۆ زەوییەکانیان دەکەن.
رووبەری ئەو زەوییانە نزیکەی 13 هەزار دۆنمە و سوپای عێراق دەیەوێت بەشێکیان بکات بە سەربازگە و بەشێکیشیان بدات بە هاوڵاتیانی بە نەتەوە عەرەب.