ئاردی هەرزان دێت و وێستگەکەی دەربەندیخانیش چارەسەر کرا

964+

ژووری هەواڵ

وا دیارە هەڵامەت و پەتا خەڵکی لە ناوچە ساردەکان تۆراندووە، ئەوەتا بۆ پشووی سەری ساڵ زۆرینەی ئەوانەی گەشت دەکەن داوای وڵاتە گەرمەکانیان کردووە.

بۆ ئەوەی ئیتر ئاو نەچێتە ناو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان، هەر ئەمڕۆ دەست دەکەین بە دروستکردنی راگرێک بۆ وێستگەکە، ئەمە قسەی سڵێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخانە بۆ 964.

ەڕێوەبەرە تازەکەی چاودێری بازاڕ لە سلێمانی هەر لە ئێستاوە قسەی خۆشی پێیە، ئەوەتا هێشتا ساڵی نوێ نەهاتووە مژدەی وەزارەتی بازرگانی بە نانەواخانەکان دا کە بە دوو هەزار کەمتر لە نرخی بازاڕ ئاردیان بۆ دابین دەکەن.