کرێکارەکان خەریکی کۆکردنەوەی پاشماوەی زبڵ و خاشاکن لەسەر بازاڕی قەیسەری هەولێر وێنە: خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
ئومێد خۆشناو: هه‌ولێر پێشه‌نگ ده‌بێت
دەرفەتى کار بە رێژەى لە 75% بۆ هاوڵاتیانى هەرێم چۆن جێبه‌جێ ده‌كرێت؟
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به بڕیارێكی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرا، كه بڕیار دراوه هه‌لی كار له كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت به رێژه‌ی 75% بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم بێت، پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌ڵێت، هه‌ولێر پێشه‌نگ ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوونى حکومەتى هەرێم، سه‌باره‌ت به بڕیاری “رەخساندنى دەرفەتى کار بە رێژەى لە 75% بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە کەرتى تایبەت و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافەکانی کرێکاران، هه‌روه‌ها چاودێریکردنى خاوەن کار و پڕۆژەکان گفتوگۆیان كرد.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، “ئێمه وه‌ك هه‌ولێر یه‌كه‌م پارێزگا بووین دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌مان به هه‌موو قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان كرد، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه”.
وتیشی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا جەخت لە جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە (172)ى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان و رێنماییە تایبەتییەکانى کرایەوە، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانیش راسپێردران هاوکار و هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى دەستبەرى کۆمەڵایەتى بن لە پێناو جێبەجێکردنى بڕیارى ناوبراو لە سەرەتاى ساڵى نوێوە.
” میكانیزمه‌كه ئه‌وه‌یه له هه‌موو سنووره‌كان بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت و هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت دابین بكرێت، ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌مه‌وه هه‌ولێر پێشه‌نگی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌بێت”، ئومێد خۆشناو وای وت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دووپات لە پاراستنى مافى کرێکاران لە هەموو بوارەکانى پەیوەست بە پرۆسەى کارکردن و پاراستنى بەرژەوەندییەکانیان کرایەوە، هەروەها دووپاتکرایەوە کە لە سەر هەموو فەرمانگە و دامەزراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بەردەوام بن لە چاودێریکردنى خاوەن کار و پڕۆژەکان، لە پێناو دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافى کرێکاران.
له رۆژی 20.9.2022 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به واژۆی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیاری دا ” دەبێت 75٪ی دەرفەتەکانی کار لە هەر پڕۆژە و پیشەیەک لە هەرێم بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت و نابێت بەکارخستنی کرێکاری بیانی لە هەر پڕۆژە و پیشەیەک لە بازاڕی کەرتی تایبەت لە رێژەی 25٪ی ئەوانەی کار دەکەن لە پڕۆژەکە تێپەڕ بکات”.