ده‌گوترێت بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌رن
له ژاراوه ته‌قه له دوو كه‌س كراوه
ژووری هه‌واڵ
باس له بوونی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له ناحیه‌ی ژاراوه ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ژاراوه‌ش ده‌ڵێت دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون.
بە وتەی شایەدحاڵێک له ناحیه‌ی ژاراوه، ئەمشەو نزیکەی کاتژێر 8:00 هێزێکی زۆر له ناحیه‌كه تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت “نەمانزانی هۆکار چییە، نەمانزانی کوژراو هەیە یان نا، نەیاندەهێشت کەس نزیک بێتەوە لێیان، دواتر هێزه‌كه رۆیشتن و ئەو کەسانەشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، كه ته‌قه‌یان لێ‌كردبوون”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “هێزه‌كه پۆلیسی سنوورەکە نەبوون، نەمانزانی هی کوێن”.
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه شه‌ماڵ محه‌مه‌دئەمین به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ژاراوه به 964ی راگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایش له ئۆپه‌راسیۆنێكدا دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، كه بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ته‌قه له‌و ئۆتۆمبێله كردووە، كه دوو كه‌سه‌كه‌ی تێدا بووه.