"رێژەی تاوان بەرزە"

لە زیندان کەس بەنەخۆشی ڤایرۆسی جگەر نەمردووە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

چاکسازییەکانی هەرێم حاڵیان باش نیە بەهۆی رێژەی تاوان بەرزە و ئێستا شەش هەزار و 400 راوگیراویان تیایە، تا ئێستاش سزادراوانی سێدارە، بەهۆی ناکارایی پەڕلەمانی کوردستانەوە هیچ بریارێکیان لە بارەوە نەدراوە.

ئەگینا بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئیحسان عەبدولڕەحمان دەڵێ، پڕۆژەی یاسایی لێبوردنی گشتییان ئامادەیە، بەڵام بۆشایی دەستوورییان هەیە و دەبێت سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەم نێوەندەدا بڕیار بدات.

لەبارەی بوونی نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر لەناو زیندانییەکانی چاکسازی، بەڕێوەبەری گشتی دەڵێ، لە هەولێر 18 کەس و لە سلێمانی 16 کەس و لە دهۆک 32 کەس توشبووی نەخۆشییەکەن، تائێتسا کەس بەو نەخۆشییە لە زیندان گیانی لەدەست نەداوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا