964 سۆراغی کردووە

هۆکاری لاوازیی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە دوزخورماتوو چییە؟

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ماوەی نزیکەی مانگێکە هاوڵاتیانی قەزای دوزخورماتوو بەدەست لاوازی و خاویی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە دەناڵێنن، 964 سۆراغی ئەو پرسەی کرد و بەرپرسانی پەیوەندیدار دەڵێن، هۆکارەکەی زۆریی تاوەری نایاسایی ئەو حاڵەتەی دروستکردووە.

بریکارانی دابەشکردن و فرۆشتنی هێڵەکانی سیمکارت لە قەزاکەدا هەمان کێشەیان هەیە و رایدەگەیەنن، لاوازیی هێڵەکانی ئینتەرنێت بووەتە هۆی ئەوەی بازاڕیان کز ببێت.

شوان بەهزاد، بریکاری فرۆشتن و دابەشکردنی سیمکارتی هێڵی ئینتەرنێت لە قەزاکە بە 964ـی وت، “کێشەکە ماوەی مانگێکە دروست بووە، لایەنی پەیوەندیدار بە کەمتەرخەم دەزانین لەسەر بێدەنگبوونیان لە ئاست کێشەکە و چارەسەرنەکردنی”.

لە دوزخورماتوو هێڵی ئینتەرنێتی هەریەکە لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیی ئاسیاسێڵ، کۆڕەک تیلیکۆم زەین بەکاردەهێندرێن.

ئەیوب عەلی، بەڕێوبەری فەرمانگەی بەشی پەیوەندییەکان لە خورماتوو بە 964ـی وت، “ئاگاداری کێشەکەین، هۆکاری لاوازیی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە قەزاکە بۆ زۆریی تاوەری نایاسای دەگەڕێتەوە، لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکاندا بە بەردەوامی لە پەیوەندیدان بۆ لابردنی تاوەرە نایاساییەکان”.

وتیشی، “لە تاوتوێی هێنانی هێڵێکی ئینتەرنێتی بەهێزن بۆ قەزاکە و چیتر هاوڵاتیان کێشەی لاوازیی ئینتەرنێتیان نامێنێت”.

لە دوزخورماتوو 13 ساڵە نەخۆشخانەیەک بە تەواونەکراوى جێ...

لە دوزخورماتوو 13 ساڵە نەخۆشخانەیەک بە تەواونەکراوى جێهێڵراوە

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد