سوێندی یاساییان خوارد

سێ دادوەر بۆ دادگاکانی پێداچوونەی سلێمانی و دهۆک دەستبەکار بوون


ئەحمەد مستەفا

سێ دادوەر بۆ ئەندامێتی دادگاکانی پێداچوونەوە لە سلێمانی و دهۆک، لە بەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکاردەبن.

دەستبەکاربوونەوەکە بەمجۆرەیە؛
ـ دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر، سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى.
ـ دادوه‌ر‌ جاسم محه‌مه‌د مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى دهۆك.
ـ دادوه‌ر تاهر عه‌لى حه‌سه‌ن، دادوه‌رى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى سلێمانى.

پێشتر، دڵشاد شەهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، بڵاویکردەوە، پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى شازده‌هه‌م له‌ مادده‌ى ده‌يه‌مى ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، ژماره‌ يه‌كى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كردووه‌.