رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە دهۆک. وێنە: بەرگری شارستانی دهۆک.
گیان لەدەستدانیشی تێدابووە
ئەمساڵ زیاتر له 1000 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ئاکرێ هەبووە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە ماوەی ئەمساڵدا، زیاتر له هه‌زار حاڵه‌تى ئاگرکەوتنەوە لە سنوورى هەرسێ قەزای ئاکرێ و بەردەرەش و شێخان، روویانداوه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ئاماره‌ى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ وه‌رگیراوه و هه‌ردوو ناحیەی قەسرۆک و کەلەکچیش ده‌گرێته‌وه.
حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە جۆراوجۆر بوون لە سووتانى دەغڵودان و ئۆتۆمبێل و خانوو و خێوەت و کۆگا و کارگەکان.
عه‌قید ئیبراهیم فەریق، بەرێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـى وت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای مانگی کانونی یەکەم، هه‌زار و 89 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری بەرگری شارستانی ئاکرێ روویانداوە.
کۆتا ئاگرکەوتنەوەش له‌م سنووره ئەمرۆ روویدا، کە مۆلیدەیەک بوو لە سەنتەری قەزای ئاکرێ، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.
روونیکردەوە، له‌ناو حاڵه‌ته‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌مساڵ، سێ حاڵەتیان زۆر گەورە بوون، یەکێكیان دەغڵودان و دووه‌میشیان سووتانی دوو تەنکەر و سێیه‌میشیان سووتانی کارگه و کۆگای ئەلەمنیۆم بوون، كه به‌هۆیانه‌وه زیانى گیانى و مادییان لێكه‌وته‌وه.
له‌ماوه‌ى 11 مانگى رابردوودا لە سنووری قەزای ئاکرێ و بەردەرەش نزیکەی 450 هەزار دۆنم زه‌وى بە گەنم و جۆ چێندرابوو و لەم ژمارەیەوە 139 هەزار دۆنم به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانه‌وه سووتاون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن