بۆ دووەم جار لە مانگێكدا
گۆڤارێكی كوردستان لە پێگە نێودەوڵەتییەكان تۆمار كرا
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی پلاتفۆرمی DOAJ کە پلاتفۆرمێکی زانستی نێودەوڵەتییە، گۆڤاری ئەنجومەنی باڵای کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان لە پێگەی خۆی تۆمارکرد، ئەمجارەیان گۆڤارە كوردستانییەكە لە پێگەی ( Scilit)ـی نێودەوڵەتی تۆمارکرا.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویكردەوە، گوڤاری ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان (AMJ) لە پلاتفۆرمی -Scientific and Scholarly Research database ( Scilit) کە پلاتفۆرمێکی زانستی نێودەوڵەتییە، گۆڤاری ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشکییەکان (AMJ) لە پێگەی خۆی تۆمارکرد.
ئەمە لە کاتێکدایە له 14.4.2025 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویكردەوە، پلاتفۆرمیDOAJ کە پلاتفۆرمێکی زانستی نێودەوڵەتییە، گۆڤاری ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشکییەکانAMJ لە پێگەی خۆی تۆمارکرد.
گۆڤاری ئەنجومەنی باڵای کوردستان لە ناوەراستی ساڵی 2022 یەکەم بڵاوکراوەی بە ئۆنڵاین بڵاوکراوەتەوە و توانی لەم ماوە کورتەدا چەندین ئێندێکسی نێودەوڵەتی بەدەسبهێنێت وەکە Crossref-DOI,Google Scholar,ROAD,ABCD,IMJD-IMEMR, Review Credit, و ئەو هەنگاوانەش بەردوامن و هەنگاوی گەورەتریش بەڕێوەیە و گۆڤارەکە توانی بەماوەیەکی کەم بگات بەم ئاستە.
گۆڤاری ئەنجومەنی باڵای کوردستان گۆڤارێكی پزیشکی وەرزییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کە ساڵی چوار ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە، لە هەر بەرگێکدا 25 توێژینەوەی زانستی پزیشکی بڵاودەکاتەوە، ئەمەش بووەتە ئامرازێک بۆ ناساندنی گۆڤارەکە لەسەرانسەری جیهان، هەروەها بووەتە سەرچاوەیەکیش بۆ پێشخستنی توێژینەوەی پزیشکی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی راهێنراوان و بەرەوپێشچونی چاودێری تەندروستی لەهەرێمی کوردستان.