کارۆخ ئیسماعیل گۆڕى كوڕه‌كه‌ى دۆزییه‌وه
ناتوانێت روفاتى كوڕه خنكاوه‌كه‌ى له ئیتاڵیا بگه‌ڕێنێته‌وه و داواى هاوكارى له حكومه‌ت ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى كوڕه‌كه‌ى ، کارۆخ ئیسماعیل، باوكى “هه‌ردى” ئه‌و گه‌نجه‌ى زیاتر له 10 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ناراوییه‌كانى ئیتاڵیا خنكا، له‌سه‌ر گۆڕى كوڕه‌كه له‌و وڵاته، داوا له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات هاوكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رووفاتى كوڕه‌كه‌ى بگه‌ڕێنێته‌وه كوردستان.
ماوه‌ى چوار رۆژه كارۆخ له گوندێكی ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكانى ئیداره‌ى راپه‌ڕینه‌وه بۆ سۆراغ و دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى گوڕه‌كه سه‌ردانى وڵاتى ئیتاڵیاى كردووه، به 964ـى وت، كه یه‌كه‌مجار گۆڕه‌كه‌ى بینیوه هه‌ستێكی ناخۆشی بۆ دروستبووه كه گۆڕى كوڕه‌كه له وڵاتێكی دیكه‌یه.
وتیشی “سه‌ره‌تا كه چوومه ئه‌و وڵاته له‌رێگه‌ى پشكنینى DNO گۆڕه‌كه‌یان پیشان دام كه له گۆڕستانێكی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌دا نێژراوه كه كۆچبه‌ر بوون و له ئاودا خنكاون”.
ئاماده‌ى به‌وه‌ش كرد، خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه روفاتى كوڕه‌كه‌ى بهێنێته‌وه به‌ڵام ده‌ڵێت ماوه‌یه‌كى زۆر خه‌رجییه‌كى زۆرى ده‌وێت و ماوه‌ى مانه‌وه‌شی له‌و وڵاته ئه‌وه‌نده نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌و كاره بكات.
هه‌ردی كارۆخ ئیسماعیل، له رۆژی 16.6.2024 له ئه‌نجامى تێكشانى و ژێرئاوكه‌وتنى دوو یه‌ختى كۆچبه‌ران لە کەنارئاویەکانی وڵاتى ئیتاڵیا، له‌گه‌ڵ 75 كۆچبه‌ر نقووم و بێسه‌روشوێن بوون، كه به‌شێك له‌و كۆچبه‌رانه كورد بوون دانیشتووى هه‌رێمی كوردستان بوون.