ئیکۆی دڵ بۆ دڵە بچکۆلەکەی منداڵانی سۆران دابینکرا

964+

پەری ساڵح

رۆژ لە دوای رۆژ کەرتی تەندروستی سۆران باشتر دەبێت و بۆ یەکەمینجار ئامێری ئیکۆی دڵی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و فێرکاری دابینکرا.

دابینکردنی ئامێری ئیکۆی دڵی منداڵان بۆ نەخۆشخانەی لەدایکبوون و فێرکاری لەژێر راسپاردەی د.کامەران مەلا محەمەد شێروانی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بووە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکانی منداڵان و کارئاسانییان بۆ پزیشکەکان دەکات، لەهەمانکاتدا هاوڵاتیان ناچار نابن منداڵەکانیان بەرنە نەخۆشخانەی شارەکانی تر بەتایبەت هەولێر، تەندروستی سۆران وادەڵێت.

ئامێرەکە لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران دابینکراوە، لەلایەن پزیشکی پسپۆری دڵی منداڵان لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و فێرکاری کاری پێدەکرێت.

تەندروستی سۆران بۆ جاری سێیەم داوای 10 ئەمبوڵانس دەکات

تەندروستی سۆران بۆ جاری سێیەم داوای 10 ئەمبوڵانس دەکات