چاندنی گوڵ لە شەقامی 100 مەتری هەولێر - وێنە: لە پێگەی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر وەرگیراوە
چاندنى هەزار گوڵ
ژینگە سەوزکارەکان گوڵ لە شەقامی 100 مەتری هەولێر دەچێنن
964+
ئەحمەد مستەفا
پیاوانی ژینگەپارێز و سەوزکاری باخچە و شەقامەکان، دەستیان داوەتێ و بەنیازی چاندنى 1000 گوڵى جۆراوجۆرن لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر.
ئەوەش بە چاندنی؛
– 250 رۆزماری لە شەقامی 100مەتری
– 300 گوڵی رۆز ئەشڕەفی لە شەقامی 100 مەتری
– 70 داری سیسەم لە شەقامی 100مەتری
– 160 گوڵی ڕۆز ئەشڕەفی لە پاڕکی شار
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، بەهەزاران گوڵ ئامادە کراوە بۆ وەرزی چاندنی ئەمساڵ لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر.
ئەوەش لە پێناو پەرەپێدان و زیادکردنی رێژەیی سەوزایی و لە چوارچێوەى رێکخستنەوەی سەوزایی لە پارک و باخچە و دوورگە ناوەندییەکان.