وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل بۆ 964 قسەیکردووە

فڕۆکەکانی تورکیا 6 ناوچەی رۆژئاوای کوردستانیان بۆردوومان کرد

964+

فەهمی نەبی

ئەمشەو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەچڕی چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستانیان بۆردوومان کرد، زۆرترین رێژەی بۆردوومانەکە لە هەردوو ناوچەی ترپە سپی و دێرک بووە، ئەمەش بەپێی وتەی وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل.

سیامەند عەلی وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل لەرۆژئاوای کوردستان بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەمشەو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا شەش ناوچەی رۆژئاوای کوردستانیان بۆردوومان کردووە و هێشتا زیانەکان نازانرێت.

وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل دەڵێت، فڕۆکەی F16ی تورکی بۆردوومانەکەیان ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ بەیانی وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی 12 سەربازی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەڵام دواتر ژمارەی سەربازە کوژراوەکانیان هەڵکشا بۆ 16 سەرباز، ئەمەش بەگوێرەی دواین راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند فڕۆکەکانیان 29 شوێنیان لە “باکوری عێراق و سوریا” مەبەستیان (باشور و رۆژئاوای کوردستانە) ئەنجامداوە.

بەپێ راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا هێرشەکانیان کاتژمێر 10ی ئەمشەو بووە، ئەو شوێنانەی هێرشیان کراوەتە سەر مۆڵگەی پەکەکە و کەجەکە بوون، لەباشور و رۆژئاوای کوردستان.

لەنزیک گوندێکی ئامێدی شەڕی تورکیا و پەکەکەیە و لە سلێم...

لەنزیک گوندێکی ئامێدی شەڕی تورکیا و پەکەکەیە و لە سلێمانی شاخی تاسڵوجە داڕوخاوە