"بۆنی مردوو لە مێشی ناسڕێتەوە"

پزیشکی دادی و نهێنییەکانی ئەنفال؛ گۆڕە بەکۆمەڵەکان و یادەوەرییە تاڵەکان


ژووری هەواڵ

د. یاسین کەریم ئەمین، پزیشکی پسپۆڕی دادی، تیشک دەخاتە سەر وێستگە مەترسیدار و پڕ لە ئازارەکانی کارەکەی، باسی وردەکاریی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەکات لە بەرنامەی دودوکتۆر، هاوکات کەیسە دڵتەزێنەکانی ئەنفال و بەرکەوتنیان لەگەڵ جەستەی مردووەکان.

ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان؛ برینێکی سارێژنەبوو د. یاسین ئاماژە بەوە دەکات کە هەزاران دیمەنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە مێشکیدا ماونەتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە رژێمی سەدام حوسێن پلانەکەی بە شێوازێکی تۆکمە و نهێنی بەڕێوەبردووە، بە وتەی ئەم پزیشکە دادییە، لە ڕێگەی بەڵگە زانستییەکانەوە سەلمێندراوە کە زیاتر لە 182  هەزار کەس ئەنفال کراون،هەروەها ئاماژە بە ئەوە دەکات کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بارزانییەکاندا هەموویان پیاو بوون، لە کاتێکدا لە نوگرە سەلمان و بادینان ژن و پیاو جیاکرابوونەوە،تیمێکی 80 کەسی کار لەسەر دۆزینەوە و پشکنینی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەکەن و لە رێگەی ئێسک و جومگەکانەوە تەمەنی قوربانییەکان دیاریدەکەن.
د. یاسین باس لەوە دەکات کە هیچ کات بیر لە تۆڵەسەندنەوە لە سەدام حسێن نەکردووەتەوە و پێیوایە شەڕی داعش درێژکراوەی ئەنفالێکی تازەیە، سەبارەت بە لایەنی دەروونیی پیشەکەی، دەڵێت هیچ شتێک نییە بۆنی مردوو لە مێشکی پزیشکێکی توێکاری بسڕێتەوە و جەستەی مردوو هەرگیز درۆ ناکات،  بە ئازارترین ساتیش بۆ ئەو کاتێک بووە کە تەرمی ئازیزترین کەسی خۆی بینیوە و خەریک بووە بکەوێت.

ئەم چاوپێکەوتنە پڕە لە وردەکاریی هەژێنەر لەسەر رەهەندە پزیشکی و دادوەرییەکانی تاوانەکانی رژێمی بەعس و راستییە زانستییەکان لە جیهانی مردن و توێکاریدا.