دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی وادەڵێت

“نەزان باشترە لەوەی نیو عیلمی پێبێت”

بڕوا مەجید

مامۆستایەکی زانکۆ باسی چارەنوسی ئەو قوتابیانە دەکات کە چەندین مانگە بەهۆی بایکۆتەوە خوێندنیان فەوتاوە.

دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی مامۆستای زانکۆ و دەرونناس بۆ 964 قسەی کرد و وتی، دەبێت قوتابیان قەرەبوو بکرێنەوە بە کردنەوەی خول یان هیچ نەبێت لە یوتیوبەوە وانەکان قەرەبوو بکەنەوە.

دەشڵێت، دەبێت باوکان و دایکان رۆڵی باشیان هەبێت و خەمخۆربن بۆ منداڵەکانیان، هەرچەندە بە ئاسانی قەرەبووی ئەو وانە فەوتاوانە ناکرێتەوە و تازە قەرەبووەکەش نیوەناچڵ دەبێت.

دکتۆر کەریم دەڵێت: نەزان باشترە لەوەی نیو عیلمی پێبێت.