دیمه‌نێك له هاوكارییه‌كانى ئه‌مڕۆ كه عێراق بۆ غه‌زه‌ى ناردووه... وێنه: میدیا عێراقییه‌كان
90 تۆن ماده و 10 ملیۆن لیتر سووته‌مه‌نى
عێراق كاروانێكی دیكه‌ى هاوكارییه‌كانى نارده غه‌زه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاروانێكی دیكه‌ى هاوكارییه‌كانى بۆ كه‌رتى غه‌زه ناردووه.
زێدان خه‌ڵه‌ف، راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر راسپارده‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیران كاروانێكی دیكه‌ى هاوكارییه‌كانیان ناردووه‌ته غه‌زه.
ئه‌و راوێژكاره به میدیا عێراقییه‌كانى وتووه، لیژنه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارییه‌كان بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستینى له عێراق حه‌فته‌مین كاروانى هاوكارییه‌كانیان بۆ غه‌زه به‌ڕێكرد.
كاروانه‌كه‌ى ئه‌مجاره له بابه‌ته‌كانى خۆراك و پێداویستییه پزیشكییه‌كان و پێداویستییه‌كانى به‌هاناوه‌چوون پێكهاتووه.
به‌قسه‌ى زێدان خه‌ڵه‌ف، تا ئێستا ئه‌وه‌ى له عێراقه‌وه بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستینى نێردراوه نزیكه‌ى 90 تۆن ماده‌ى جیاجیا و 10 ملیۆن لیتر سووته‌مه‌نى بووه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له رێگه‌ى به‌نده‌رى خور زوبێر له به‌سره بۆ به‌نده‌رى سویس نێردراوه.
وتیشی “ناردنى ئه‌م هاوكارییانه له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌داهاتوودا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتى میسر له رێگه‌ى ئاسمانییه‌وه هاوكارییه‌كان ده‌گه‌نه ده‌روازه‌ى ره‌فه‌ح.