لە چوارقوڕنە

لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران

محەمەد عەلی

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ناحیەی چوارقوڕنە دووکەس کوژران.

دوای ئەوەی شەڕ لە نێوان دوو خانەوادە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دروستبووە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکێش دوای بریندار بوونی ئەویش گیانی لەدەستداوە

نەهرۆ سەردار بەڕێوەبەری ناحیەی چوار قوڕنە بە 964ـی وت، “کاتژمێر 4:20 خولەکی ئێوارە رووداوێکی تەقەکردن هەبووە و لە رووداوەکەدا دوو کەس کوژراوە”.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، “بریندارەکەش بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە و ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوەکە گەیشتووەتە دوو کەس”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی