شوێنی رووداوی سپایکەر لە تکریت کەسوکاری کوژراوەکان لەشوێنی رووداوەکەن. وێنە:964+
لە وڵاتێکی دراوسێ خۆی حەشاردابوو
داواکراوێکی دیکەی تاوانی سپایکەر دەستگیرکرا
964+
فەهمی نەبی
خانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، یەکێکی دیکە لە داواکراوانی تاوانی سپایکەر دەستگیرکراوە کە دەستی هەبووە لە کوشتنی چەندین کەس لە رووداوی کۆمەڵکوژیەکەی سپایکەر.
ئەمڕۆ هەینی سەرکردایەتی کردە هاوبەشەکانی عێراق، دەستگیرکردنی 18 داواکراوی راگەیاند کە لەناویاندا بەشداربوویەکی تاوانی سپایکەر هەبووە.
رووداوی سپایکەر چی بوو؟
رووداوی سپایکەر لەنێوان 12 تا 15ی حوزەیرانی 2014 روویدا لە کاتێکدا سەربازگەی فیرقەی 18 لە شاری تکریت کە خوێندکارانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لەوێ دەیانخوێند، کەوتە دەست چەکدارانی رێکخراوی داعش، بەگوێرەی داتای حکومەتی عێراق بێت ئەوانەی ئەو رۆژە کوژران ژمارەیان هەزار و 700 خوێندکار بووە.
خانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، ئەو تۆمەتبارە لە ساڵی 2015-ەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام بەهۆی ساختەکردنی ناسنامە توانیبووی بچێتە وڵاتێکی دراوسێی عێراق.
رۆژی 24.11.2023 خانەی راگەیاندنی ئەمنی جارێکی دیکە راگەیاندبوو، توانیویانە لە وڵاتێکی دراوسێ دوو کەس لە بکەرانی تاوانی سپایکەری دەستگیرکردووە.