ئەو فرۆشگایەی لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی داخراوە. وێنە:قایمقامیەتی سلێمانی.
لە سلێمانی
خواردنەوەی کهولی بە کەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵی فرۆشتبوو داخرا
964+
ژووری هەواڵ
دوکانێکی فرۆشتنی خواردنەوە کهولیەکان لە سەهۆڵەکەی سلێمانی بەهۆی پابەند نەبوونی بەڕێنماییەکان داخرا.
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، شەوی رابردوو فرۆشگای (ئەلیکساندەر)یان داخستووە بەهۆی ئەوەی خواردنەوە کهولییەکانی بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ فرۆشتووە.
ئەو لیژنەیەی فرۆشگەکەی داخستووە، دەڵێن رێکاری توند بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
بەپێی یاسای سزادانی عێراقی فرۆشتنی خواردنەوە کهولیەکان بە کەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵی قەدەغەیە.
