چارەسەر چییە؟

“زیرەکی دەستکرد” کێشە گەورەکەی بەردەم کچان و ژنان

964+

ئەحمەد عەبدوڵا

وێنەی نەشیاو و ساختەی دروستکراو بە زیرەکی دەستکرد دەبێتە بەڵای سەری ژنان و کچان، دەشێت بەهۆیەوە کێشەی کۆمەڵایەتیان بۆ دروست ببێت.

چۆن کار دەکات؟

بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکە بەجۆرێکە ئەو کەسەی کاری پێ دەکات وێنەیەک دادەنێت و دوای چەند چرکەیەک زیرەکی دەستکرد کەسانی ناو وێنەکەت بەبێ جلوبەرگ بۆ دەنێرێتەوە، کار گەیشتبووە ئەوەی چاتبۆتێکی تێلیگرام تایبەت کرابوو بەو کارە و ئەوەی بیویستایە بە ئاسانی دەیتوانی هەر وێنەیەکی بوێت بە رووتی وەریبگرێتەوە.

مەترسییەکانی تەکنەلۆژیایەکە:

ئەو تەکنەلۆژیایە ناو زراندنی کەسایەتی و خەڵکی ئاسایی وەک ئاو خواردنەوە لێ دەکات، هەر کێت دەوێت بە چەند کلیکێک وێنەیەکی نەشیاویت دەست دەکەوێت و دەتوانیت لە دژی بەکاری بهێنیت، 964 دەزانێت ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ ناوزراندن و لەکەدارکردنی چەندین کەسی ئاسایی و کەسایەتی لە کوردستان بەکار هاتووە لە ماوەکانی رابردوو.

چۆنیەتی خۆپاراستن لێی؟

1. ئادی هەموو کەس وەرمەگرە با لە پێناو دوو لایکی زیاتر وێنەت دەست کەسی نەناسراو نەکەوێت.

2. لە سناپچات، وێنە تەنیا لە ستۆری خۆت دابنێ نەک لە بەشی پەبڵیک، لە ئینستاگرام ئەکاونتەکەت پرایڤت کە و لە فەیسبووکیش با بەس هاوڕێکانت پۆستەکانت ببینن.

3. وێنەکانت لە خەزێنە ئۆنڵاینە سیقەپێکراوەکان هەڵبگرە، مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەت بپارێزە لە هاککردن.

4. سکیورتی هەموو ئەکاونتەکانت بەهێزبکە.

گەر توشبووی چی دەکەیت؟

بیرت بێت گەر توشی ئەو حاڵەتە نەخوازراوە بوویت یەکەم کەس و ئاخیر کەس نیت، بۆیە مەکەوە داوی گروپە فێڵبازەکان و بێدەنگ مەبە، وێنە ئەسڵییەکە لە واڵی خۆت پۆستبکە و پەیوەندی بە دەزگای ئاسایشی شارەکەتەوە بکە، ئەوە باشترین چارەسەر دەبێت.

لە هیندستان زیرەکی دەستکرد مرۆڤی بێکار کرد

لە هیندستان زیرەکی دەستکرد مرۆڤی بێکار کرد