هێشتا کەس دەستگیرنەکراوە

لەقەزای خەبات تەقە لەکامێرای هەژمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆ کرا

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمشەو لەقەزای خەباتی پارێزگای هەولێر تەقە لەکامێرایەکی هەژمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆ کرا و ئاسەواری چەند گولەیەکی پێوەدیارە.

بێباک مستەفا بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای خەبات، بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “خەریکی بەدواداچوون و پشکنینین”.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای خەبات، ئەوەش دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و لێکۆلینەوە بەردەوامە.

لەماوەی رابردوودا چەندجارێک لە شارە جیاوازەکانی هەرێم تەقە لە کامێرای هەژماری سەرپێچی هاتوچۆ کراوە.