"مۆڵەت نوێ بکەنەوە"

گەشتوگوزاری دوکان لیژنەی پشکنینی ناردە مێرگەپان

964+
ئەحمەد مستەفا

گەشتوگوزاری دوکان، لیژنەیەکی ناردە سەیرانگەی مێرگەپان تا نوێترین رێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارییان پێ بگەیەنن، ئیتر لەمەبەدوا مۆڵەتی کارکردن بە هەموو ناوچە گەشتیارییەکان دەدرێ.

پێشتر گەشتوگوزاری دوکان، مۆڵەتی پیشەیی نەدەدا بەو خاوەن کارانەی ناوچە گەشتیارییەکە بە ناوییەوە نەبێت، یان گرێبەستی نەکردبێت، بەڵام ئێستا وەزارەتەکە رێنمایی دەرکردووە، “مۆڵەتی پیشەیی پەیوەندی نییە بە خاوەندارێتییەوە”.

دوکان خاوەنی زیاتر لە هەزار و 500 کەپر و ناوچەی گەشتیارییە، جگە لە خانوو، هۆتێل و مۆتێل کە توانای حەوانەوەی هەزاران گەشتیاریی هەیە.

رێژەن رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان ئەوەی بە 964 وت، “بە هەموو خاوەن ناوچە گەشتیارییەکان دەڵێین، ئەوانەی مۆڵەتان نییە دەبێت ببنە خاوەن مۆڵەت و سەردانمان بکەن، ئەو مۆڵەتانەشی بەسەرچوون بۆیان نوێدەکەینەوە”.

سۆراغ: نرخی کەپرە گەشتیارییەکانی دوکان گەیشتۆتە 100هەزا...

سۆراغ: نرخی کەپرە گەشتیارییەکانی دوکان گەیشتۆتە 100هەزار دینار