بازاری فلتەری ئاو لە سلێمانی.وێنە:964
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی وا دەڵێت
کڕینی فلتەری ئاو بەهۆی پیسی تانکی ماڵانەوەیە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
بەرێوەبەرایەتی ئاو لە سلێمانی پێی وایە، ئەو خێزانانەی فلتەری ئاو بەکاردەهێنن، خەزان یان تانکی ئاوەکانیان پیسن و دەیانەوێت ئاوێکی خاوێن بۆ خواردنەوە دەستبخەن.
بەگوێرەی سۆراغی 964 بێت، دوو جۆر فلتەری ئاو لە بازاڕدا دەفرۆشرێن، نرخەکەشی بەرزە و لە نێوان 80 بۆ 200 دۆلارە، فلتەرەکان لە رێگەی شەش سێ بۆ شەش کۆگای بچوکەوە ئاو دەپاڵێون و هەندێکیان پێویستە مانگانە بگۆڕدرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.12.2023، ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە 964ی وت، “ئەو ئاوەی دەدرێت بە هاوڵاتییان پاکە و بەردەوام لە تاقیگە شیکاری بۆ دەکەن”.
لەبارەی ئەوەی بەشێک لە هاوڵاتییان بۆچی فلتەر بەکاردەهێنن ئەو وتی، “هۆکارەکەی پەیوەستە بە رادەی پیسی تانکی و خەزانی ماڵەکان، بەدەر لەوە ئاوی سلێمانی پاکە و بۆ خواردنەوە کێشەی نییە”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا