بانکی ناوەندی رێگەی پێداوە

لە دوو هەفتەدا 255 ملیۆن دۆلار هاتووەتە عێراقەوە

964+

ژووری هەواڵ

بڕی ئەو دۆلارەی کە لە ماوەی دوو هەفتەدا بانکە حکومی و ئەهلییەکانی عێراق هاوردەیان کردووە، گەیشتووەتە 255 ملیۆن دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.12.2023، ئاژانسی هەواڵی عێراقی، لە زاری سەرچاوەیەکەی حکومی بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی دوو هەفتەدا بانكە حكومی و ئەهلیيەكانی عێراق 255 ملیۆن دۆلاریان هاوردە كردووە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، “ژمارەیەك داواكاريی دیكەش بۆ هاوردەكردنی دۆلار پێشکەشکراون بۆ وردبینیكردن و جێبەجێكردن، پێشبینیش دەکرێت بڕێک پارەی دیكەی دۆلار لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بگاتە عێراق.”

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، بانکی ناوەندی چاودێری هاوردەکردنی ئەو بڕە پارەیە دەکات و رێگە بە هەموو بانكەكانی عێراق دەدات پێداویستی دراوی بیانی كڕیارانی ئەو بانكانە دابین بكەن.

بەهۆی ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە لە ساڵی ئایندەوە چەندین رێوشوێنی نوێ لە پێناو سەقامگیری دینار بەرامبەر دۆلار بگرێتەبەر و رێگری بکات لە سپیکردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە بە شێوەیەکی نافەرمی.

یەکێک لەو رێوشوێنانەی لەو پێناوەدا دەگیرێتەبەر، بریتییە لە ئەنجامدانی مامەڵە ناوخۆییەکان بە دیناری عێراقی لە بری بەکارهێنانی دۆلار.

بانکی ناوەندی: پێدانی باج لە خاڵە سنورییەکان دەبێتە ئە...

بانکی ناوەندی: پێدانی باج لە خاڵە سنورییەکان دەبێتە ئەلیکترۆنی