نۆیەم جارە
گولـله تۆپێك له سنووری ئامێدی بهر ماڵێك كهوت
+964
زەید کۆچەر
کەمێک پێش ئێستا لە گوندی گوهەرز لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی گولـلە تۆپێک بەر گەراجی مالێک کەوت و زیانی گەیاندە ماڵەکە.
گوندی گوهەرز و بەلاڤە لە سنووری قەزای ئامێدییه و بووەتە شوێنی جەنگ، هەر چەند رۆژ جارێک گولـلە تۆپێك لە نزیک و دەوروبەری گوندەکە دەکەوێته خوارەوە و زیانی بۆ هاولاتیانی ناوچەکە هەیە.
رەڤەند گوهەرزی، هاوڵاتییهکی دانیشتووی گوندی گوهەرزە و بە 964ی وت، رۆژانە ئێمە گوێمان لە دەنگی گولـلە تۆپ و بۆردومان هەیە لە گوندەکانمان و ئەمڕۆ گولـلە تۆپێک بەر ماڵێک کەوت لە ناو گوند، کە زیانی گەیاندە پهیژهی گەراجی ماڵهکە و جامەکانیان شکان، بەڵام کەسی لێ نەبووە و زیانی گیانی نەبووە.
وتیشی، لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵهوه تا ئێستا ئەم بۆردومانانە چڕبوونەتەوە لەسەر گوندی گوهەرز و بەلاڤە لە رۆژهەڵاتی ئامێدی، تا ئێستا زیاتر لە 9 جاریش مووشهك و گولـلە تۆپ بەر گوندی گوهەرز کەوتووە و زیانی مادی زۆری هەبووە.
عهقید دارا جەمال، بەڕێوهبەری بەرگریی شارستانیی ئامێدی بە 964ی وت، نزیکەی سێ مانگە بۆردومان بەردەوامە لەم گوندانەی ئامێدی و کەمێک پێش ئێستا زیانی گەیاندە ماڵێکی گوندی گوهەرز، بەڵام زیانی گیانی نەبووە”.
سەبارەت ژمارەی گوللـە تۆپەکانی بەر گوندەکانیش کەوتوون، ئاماژهی بهوه دا “زۆرن و تا ئێستا داتای فەرمیمان بەردەست نییە، بەڵام ئەم تۆپبارانە زیانی گەیاندووە بە ئێمە و جار هەبووە نەمانتوانیوە ئاگر کۆنترۆڵ بکەین بە هۆی مەترسی فڕۆکەکانهوه، كه بە راستی بووەتە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی سنووری قەزای ئامێدی.
له سنووری ئامێدیدا شهڕ له نێوان سوپای توركیا و هێزهكانی پارتی كرێكارانی كوردستان “پهكهكه” ههیه و پێدهچێت ئهو گولـلە تۆپهش ههر له ئهنجامی ئهو شهڕهوه بهر گوندهكه كهوتبێت.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا