"قەلی کوردی بەلەزەتە"
بازاڕی قەل گەرمە و قاز کەس لێی ناپرسێ
964+
دیلان محەمەد جەزا-سلێمانی
وردە وردە لە جەژنی قوربان نزیک دەبینەوە بازاڕی گۆشتی ئاژەڵ گەرم دەبێ و بازاڕی پەلەوەر روو لە کزی دەکات.
ئەمڕۆ لە سلێمانی فرۆشیارانی پەلەوەر گلەییان دەکرد و دەیانوت، بازاڕمان نییە.
فرۆشیارێک بە 964ی وت، لەچاو پەلەوەرەکانیتر کەڵەشیری کوردی خواستی زۆری لەسەرە و قاز بازاڕی کزە چونکە وەرزی خواردنی قاز نەماوە.
فرۆشیارێکیتر وتی، من بەوە ناسراوم قاز بە قیست دەدەم، بەس ناتوانم قەل و کەڵەشێر بە قیست بدەم و توانای ئەوانم نییە.
“خەڵک دێت پارەی پێ نییە و داوای سەروقاچ دەکات، منیش بە عەلاگە پێیان دەدەم” فرۆشیارێک وای وت.