دوو پایسکلسوار چاوساغ بوون

20 ئه‌فغانی و پاكستانی له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر كران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ده‌زگای هەواڵگریی عێراق رایگه‌یاند، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا 20 كه‌سیان له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌فغانی و پاكستانین.

ده‌زگاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، “تاوانبارانی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ” هه‌وڵیان داوه‌ ئه‌و 20 كه‌سه‌ له‌ پارێزگایه‌كی “باكووری عێراق” به‌ره‌و به‌غدا ببه‌ن و له‌ رێگه‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ كاره‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیری كردوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری، مه‌فره‌زه‌كانیان له‌ كه‌ركوك توانیان 20 كه‌سی بیانی له‌ ناو بارهه‌ڵگرێكدا ده‌ستگیر بكه‌ن، هه‌روه‌ها دوو پایسكلسواری عێراقیشیان گرتووه‌، كه‌ ده‌یانه‌ویست بیانییه‌كان به‌ره‌و به‌غدا ببه‌ن.
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دەسەڵاتی دادوەری کران بۆ وەرگرتنی سزای خۆیان.

هەواڵگری عێراق کەسێکی بە تۆمەتی دزینی ملیارێک دینار دە...

هەواڵگری عێراق کەسێکی بە تۆمەتی دزینی ملیارێک دینار دەستگیرکرد