دیمەنێکی کەمپی عەربەت لە سلێمانی - وێنە:وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق.
نەتەوەیەکگرتووەکان بەشدارە
لە سلێمانی خولی جۆراوجۆر بۆ ئاوارەکان دەکرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
لە شاری سلێمانی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەر خولی جۆراوجۆر بۆ پەنابەران دەکەنەوە.
دۆعا به‌یاد، به‌رپرسى به‌شى پاراستنى كۆمسیارى باڵاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کۆبووەتەوە و گفتوگۆی کارەکانیان کردووە.
موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئامانجیان ئه‌وه‌یه چه‌ندین خولى هاوبه‌ش بۆ په‌نابه‌ران له بواره‌كانى كارى ده‌ستى و مافوور و درومان بکەنەوە.
وتیشی، “ئێمە ئاماده‌یی هه‌موو هاوكارییه‌كمان بۆ كۆمسیارى باڵاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ده‌ربڕى و بڕیار درا كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى خوله‌كان بۆ په‌نابه‌ران و فێرخوازان بكرێت”.
964 دەزانێت، پێشتریش ئەو کۆمیسیۆنە لە چەندان بوواردا هاوکاریی پێشکەشی ئاوارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە.