به‌شی سه‌رچاوه‌ى هیندى له كتێبخانه‌ى په‌یمانگاى مێرگه‌سۆر كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە كتێبخانه‌ى پەیمانگای تەكنیكیی مێرگەسۆر شوێنێكى تایبه‌ت به سه‌رچاوه جیاجیاكانى وڵاتى هیندستان كرایه‌وه، راگرى په‌یمانگاش ده‌ڵێت، گرنگى به سه‌رچاوه بیانییه‌كان ده‌ده‌ن و له‌سه‌ر بنه‌ماى كوالێتیش خوێندكارانیان فێرده‌كه‌ن.
رۆژى 16.12.2023 مەدان گۆپال، كۆنسولی گشتیی هندستان لە هەولێر، به كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ى جیاجیاى وڵاته‌كه‌ى سه‌ردانى په‌یمانگاى ته‌كنیكیی مێرگه‌سۆرى كرد و له‌گه‌ڵ راگر و خوێندكارانیش به‌شی هیندستانیان له كتێبخانه‌كه‌یان كرده‌وه.
تاڵب محەمەد شەریف، راگری پەیمانگای تەكنیكی مێرگەسۆر، به 964ـى وت پلانێكیان له زانكۆى پۆڵه‌ته‌كنیكی هه‌ولێر هه‌یه، كه هه‌نگاو به‌ره‌و نێوده‌وڵه‌تیبوون ده‌نێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوود له دامه‌زراوه جیهانییه‌كان وه‌رده‌گرن.
وتیشی “كردنه‌وه‌ى به‌شی هیندی له كتێبخانه‌ى په‌یمانگاكه‌مان به‌شێكه له‌و هه‌نگاوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كونسوڵى هیند بۆى هێناون، بریتیین له بابه‌ته‌كانى زانستى، ئەدەبی، کولتووری، پزیشکی، فەرهەنگی و مێژوویى.
روونیكرده‌وه، ته‌واوى ئه‌و سه‌رچاوه بیانیانه‌ى له په‌یمانگاكه‌یاندا هه‌ن، بۆ سوودوه‌رگرتنى خوێندكارانه بۆ نووسینى راپۆرته‌كانیان.
په‌یمانگاى ته‌كنیكی مێرگه‌سۆر ساڵى 2021 دامه‌زراوه، بۆ ئه‌مساڵى خوێندن 200 خوێندكاریان هه‌یه و سێ به‌شی سه‌ره‌كیش له په‌یمانگاكه‌دا هه‌ن، ئه‌وانیش په‌رستاری ، كارگێڕیى كار و وه‌رگیڕان.