دیمەنی ئەو گۆشتی ئەو ئاسک و پۆڕانە لەگەڵ کەرەستەی راوکردن کە دەستیبەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی ژنگە و دارستانی گەرمیان
ئاسک و پۆڕیان راوکردووە
پێنج کەس بە تۆمەتی راوکردن لە ساڵح ئاغا دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
لە گوندی ساڵح ئاگای سەر بەناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان پێنج کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی راوکردنی ئاسک و پۆڕ.
ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی قۆرەتوو پێنج کەس دەستگیر کراوە لە باخێکدا و چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووە.
دەشڵێت، ئەو کەسانە راوی ئاساک و پۆڕیان کردووە، دەستیان بەسەرداگیراوە لەگەڵ چەک و کەرەستەی راوکردن.
پۆلیسی دارستان وێنەی ئەو گۆشت و کەرەسەتی راوکردنەی بڵاوکردووەتەوە کە راوچییەکان راویان پێکردووە.
بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی خانەقین ئەو کەسانە راگیراون تا 2.1.2024.