بۆ ساڵی 2022 وە

عێراق “ترقیە و علاوە” بۆ فەرمانبەرەکانی لە هەرێم خەرجدەکات


ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق “ترقیە و علاوە” پلەبەرزكردنەوە و جیاوازی مووچەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە خەرجدەکات کە لەهەرێمی کوردستان دەوام دەکەن.

ئەو فەرمانبەرانە مەدەنی و سەربازین و راژەیان لەسەر وەزارەتی ناوخۆی عێراقە.

فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی لەلایەن وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق لە 10.12.2023 واژۆ لەسەر بڕیاری خەرجکردنی جیاوازی موچەی ساڵی رابردوو بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی سەربازی و مەدەنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بکرێ.

فەرماندەیی پاسەوانی سنور، نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی عێراقی بە ژمارە 159 بڵاوکردووەتەوە، کە بە بڕیار سەرجەم پلەبەرزکردنەوە و جیاوازی موچەکانی ساڵی 2022 بۆ فەرمانبەرەکانی خەرجدەکات.

+964صورة من منصة (شبكة):