بە زمانی ئاماژە قسە بۆ 964 دەکات
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لە موسڵ دەنگی دا
964+
زەید کۆچەر- موسڵ
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لە موسڵ کە کەڕولاڵە چووە بنکەی دەنگدان و دەنگی دا.
ئەو بە زمانی ئاماژە بۆ 964 وتی، ئەمڕۆ دەنگمان دا و بە دەنگەکانمان گۆڕانکاری دەکەین.
وتیشی، کاتێک چەکدارانی داعش هاتن براکان و مامەکانمی دەستگیر کرد و هەمووانی کوشت و زۆر گریام، ماڵەکەمان رووخا، بەڵام تا ئێستا کەس هیچی بۆ نەکردووین
پێداچوونەوە: توانا نەقی