داوای چارەسەر دەکەن

قەرەباڵغی نەخۆشخانەی هیوا لەحەد دەرچووە

دیلان حەمەجەزا – سلێمانی

پزیشکێکی نەخۆشخانەی هیوا باس لە قەرەباڵغی نەخۆشخانەکە و چیرۆکی نەخۆشەکانی دەکات، بە جۆرێک کە دەڵێت، قەرەەباڵغیەکەی بە شێوازێکە کە ئێستا شوێنی مرافقیان نەماوە و تا دێت دۆخەکە خراپ تر دەبێت.

دکتۆر شاڵاو حەمەعەلی سەرۆکی بەشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بە 964ـی وت، تەواو نەخۆشخانەکە قەرەباڵغ بووە و رێژەی شێرپەنجەش لە دنیادا نەک لێرە زۆر بووە.

وتیشی، حەق نییە ئەم نەخۆشخانەیە ئاوابێت و دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەو قەرەباڵغییە بدۆزرێتەوە.

دکتۆر شاڵاو باسی چێرۆکی خۆی دەکات و دەڵێت ناخۆشترین هەست ئەوەیە کە دەبێت درۆ لەگەڵ نەخۆشەکانیان بکەن کە راستەوخۆ پێیان ناڵێن کە شێرپەنجەیانە لە کاتێکدا لە رووی زانستییەوە دەبێت پێیان بوترێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی