رەنگە بە زیندانیکردن سزا بدرێت

گریانەکەی نەیتوانی گالتیێ رزگار بکات

964+

سۆما حەکیم زادە

کریستۆف گالتیێ، راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان، بە تۆمەتی سووکایەتی بە یاریزانە موسڵمانەکان لە دادگای شاری نیس وتەی لێوەرگیرا و لە کاتی دادگاییکردنیدا “گریا”.

گالتیێ ئێستا راهێنەری یانەی دحێلی قەتەڕییە و ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی کراوەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی راهێنەری یانەی نیس بوو لە خولی فەرەنسا، گوایە لەو یانەیەدا سووکایەتی بە یاریزانە موسڵمانەکانی تیپەکەی کردووە.

لە راپۆرتی دادگای نیسدا هاتووە، کە دوێنێ هەینی بەڕێوەچوو، لە کاتی دادگاییکردنیدا، گالتیێ ئەو تۆمەتانەی بە تەواوی رەتکردووەتەوە، تەنانەت “گریاوە”.

گالتیێ بە دادوەر و داواکاری گشتی راگەیاندووە، کە باوەڕ ناکات بە تۆمەتی درۆ دادگایی دەکرێت، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو تۆمەتانە دەتوانێت لێکەوتەی خراپیان بۆ خۆی و خیزانەکەی هەبێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ئه‌مشه‌و پاریس سانجێرمان مه‌ترسی له‌سه‌ره‌

ئه‌مشه‌و پاریس سانجێرمان مه‌ترسی له‌سه‌ره‌